عه‌زیز شاهڕۆخ- به چاوان غه‌مزه و ئیما مهفهرموو by Ace Ventura published on 2015-07-09T01:48:10Z به چاوان غهمـــزه و ئیــما مهفهرموو به قه‌تڵی عاشقی شه‌یدا مهفهرموو ئه‌من کوشته‌ی جه‌مالی تۆم،عه‌زیزم له باغـــی (جنةالمــأوی)مـــهفهرموو ئهتــۆ مــوو سـونبــول و ڕووئافتــــابی له حوسنی طه‌لعه‌تی له‌یلا مهفهرموو ده‌ڵێن:فه‌رمووته بمکووژی به ناحه‌ق که تۆ سوڵطانی حوسنی وا مهفهرموو دوو چاوم دوور له تۆ طۆفانی خوێنه له مه‌وج و جۆششی ده‌ریا مهفهرموو ده‌مت وا بێنه،قیبله‌م،تۆی طهبیبم به ته‌شریفی ده‌می عیسا مهفهرموو من و یه‌ک لهحظه شه‌و ئارام و تاقه‌ت له دووری ماهی شهوئارا؟ مهفهرموو بۆ خۆت بمکوژه نه‌ک به‌و چاوه مه‌سته به جه‌للادانی بێ په‌روا مهفهرموو (وه‌فایی)عاشقی ئه‌ندامی تۆیه شه‌هیدی قامه‌تی طوبا مهفهرموو وهفــــــــــــــایــــی Genre كوردی