حهسهن زیرهک _ نەورۆز by Jalal Zandkarimi [1] published on 2014-03-20T21:50:50Z ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزه ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێپەست بوو تاکو پار ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین *** شیعر: پیرەمێرد Genre حهسهن زیرهک Comment by shaho حەک ڕەحمەت لەگۆڕت 2020-01-02T11:03:50Z